ده‌نگى (نا)ى خۆت دژ به ئافره‌ت كوشتن هه‌ڵبڕه كامپیه‌ینى سه‌نته‌رى خاتووزین دژ به ئافره‌ت كوشتن سه‌نته‌رى خاتووزین بۆ پرسى ئافره‌تى كورد، له هه‌فته‌ى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌ت كامپه‌ینێكى ئیمزا كۆكردنه‌وه و پێشانگه‌ى تاوانه‌كانى له هه‌ردوو كۆلێژى كشتوكاڵ و ئه‌ده‌بیاتى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین كرده‌وه.
 
سه‌ره‌تا له كۆلێژى كشتوكالأ (96) تابڵۆى كوشتن و سووتاندنى ئافره‌ت له پێشانگه‌ى تاوانه‌كان نمایشكرا، كه بریتیبوون له‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به ئافره‌ت كراون له ماوه‌ى رابردوو، له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به دواداچوونیان بۆ كراوه‌و بڵاوكراونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابیان و به‌شێك له مامۆستایانى كۆلێژه‌كه ئاماده‌ى پێشانگه‌كه بوون. له ژێر دروشمى "ده‌نگى (نا)ى خۆت دژ به ئافره‌ت كوشتن هه‌ڵبڕه" ئیمزا كۆكرایه‌وه. دواتریش له‌لایه‌ن چلوره هه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى خاتووزین سیمینارێك بۆ قوتابیان سازكراو تیایدا باس له به‌شێك له‌و نه‌هامه‌تى و تاوانانه كرد، كه‌رووبه‌رووى ئافره‌تى كورد بۆته‌وه. جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و ئامارانه‌ى لێره‌و له‌وێ بڵاوده‌بنه‌وه‌و باس له كه‌مبوونه‌وه‌ى كوژران و سووتانى ئافره‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆرى ئافره‌ت به‌و كێشه‌و گرفتانه‌وه ده‌تلێنه‌وه، كه عه‌قلیه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێرسالارى به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون. بۆ رۆژى دواتریش هه‌مان پێشانگاو ئیمزا كۆكردنه‌وه‌و سیمینار بۆ قوتابیانى كۆلێژى ئه‌ده‌بیات نمایش و پێشكه‌شكرا. بڕیاریش وایه له رۆژانى دواتر به‌رده‌وامى به‌و چاڵاكییه بدرێت.

|