پێشه‌كی
سه‌نته‌رى خاتووزین بۆ پرسى ئافره‌تى کورد له 27 / 5 /2000 مۆڵه‌تى
ره‌سمى پێ به‌خشرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆه‌وه.
په‌یامى سه‌نته‌ر ، یارمه‌تى دانى ئافره‌ت و منداڵه له کۆمه‌ڵگادا
به رۆشنبیرکردنیان و زیاتر ئاشناکردنیان به‌مافه ڕه‌واکانیان
هه‌وه‌ها دابین کردنى زانیارى ڕاست بۆ ئه‌وه‌ى بتواننن ژیانى خۆیان و
منداڵه‌کانیان چاکتر بکه‌ن و به ئامانجى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.
له‌م
ماوه کورته‌ى که‌دامه‌زراوه ، سه‌نته‌ر هه‌وڵى داوه له هه‌موو
چینه جیاجیاکانى کۆمه‌ڵ نزیک ببێته‌وه تا له کێشه‌کانیان
بکۆلێته‌وه‌و له گه‌ڵیاندا کار بکات. به هۆى ئه‌م نزیک بوونه‌وه‌یه
، بۆمان ڕوون بۆته‌وه که هۆشیارکردنه‌وه‌ى ئافره‌ت و منداڵ
به‌مافه‌کانیان زۆر پێویسته. هه‌ر بۆیه‌ش ، هه‌ر وه‌کو له‌ئیشه‌کان دا
ده‌رئه‌که‌وێت سه‌نته‌ر له‌زۆربه‌ى گه‌ره‌که هه‌ژاره‌کاندا له
نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و منداڵدا ئیشى کردوه‌و ڕۆڵێکى گرنگى
هه‌بووه له به ئاگاهێنانه‌وه‌یان به مافه ڕه‌واکانیان.
|